(ئاسۆشه‌یتد پرێس) – له‌م وێنه‌یه‌دا که UNHCR پێشکه‌شی کردووه و له ڕۆژی پێنج شه‌مه، 15ی مانگی ئووتی ساڵی 2013 گیراوه، په‌نابه‌رانی سووری دیارن که ئه‌و دیو سنووری سووریا بوونە‌وه و له ڕێگای پێشخابووری دهۆکه‌وه به‌ره‌و خاکی عێراق دێن. کومیسێونی باڵای په‌نابه‌رانی UN که‌مپێکی گواستنه‌وه‌ی خێرای ساز کردووه که نزیکه‌ی 2000 په‌نابه‌ر له خۆی ده‌گرێ. ئه‌فسه‌رانی UNHCR ده‌ڵێن نزیکه‌ی هه‌زاران په‌نابه‌ر له باکووری عێراقه‌وه هاتوونه‌ته نێو خاکی ئه‌م وڵاته‌وه، که زۆربه‌یان له ڕێگای پردێکی تازه‌سازکراو له‌سه‌ر چۆمی دیجله‌ی پێشخابووره‌وه تێده‌په‌ڕێن.
به قه‌ڵه‌می ئاسۆشه‌یتد پرێس، بڕواری 19ی ئووت
و. له ئینگلیزییه‌وه: باوه‌ڕ
به‌غدا – ئه‌فسه‌رانی UN ڕۆژی دووشه‌مه ڕایانگه‌یاند: له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا ده‌یان هه‌زار کوردی سووری له ڕێگای پردێکه‌وه به‌ره‌و خاکی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆی کوردستانی عێراق داخڵی خاکی ئه‌و وڵاته بوون. ئه‌م کۆڕه‌وه به یه‌کێک له گه‌وره‌ترین شه‌پۆله‌کانی په‌نابه‌ری له سووریا – له دوای ده‌سپێکردنی شۆڕشی خه‌ڵکی سووری له دژی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د– دێته هه‌ژمار.
کۆڕه‌وی له ناکاوی نزیکه‌ی 30000 سووری له چله‌ی هاوینی ئه‌مساڵدا بارودۆخێکی خراپی هیناوه‌ته گۆڕێ و تیمه‌کانی یارمه‌تیده‌ر و حکوومه‌تی هه‌رێمی، به هۆی جیرانه‌تی له‌گه‌ڵ وڵاتی سووریا و شه‌ڕی دوو و نیو ساڵه له‌و وڵاته، خستۆته کێشه‌وه تا یارمه‌تی په‌نابه‌ران بده‌ن.
ئه‌و پیاو و ژن و منداڵه کوردانه‌ی ئه‌م کۆڕه‌وه‌یان ساز داوه، تێکه‌ڵی ئه‌و یه‌ک ملوێن و نۆسه‌د هه‌زار سووریه بوون که له‌م قه‌تڵ و عامه بێ ڕه‌حمانه‌یه‌ی سووریا ڕایان کردووه و په‌نایان بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه هێناوه.
"ئه‌مه شه‌پۆلێکی په‌نابه‌ریی بێ وێنه‌یه، نیگه‌رانیی سه‌ره‌کیش ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان له ڕێگا کراوه‌کانی سنووره‌وه ئه‌و دیو ده‌بنه‌وه و خزمه‌تگوزاریی سه‌ره‌کیشیان ئه‌گه‌ر هه‌بێ، زۆر که‌مه." ئه‌وه وته‌ی ئالان پاول بوو؛ سه‌رۆکی تیمی خۆبه‌خشیی بریتانیایی "نه‌جاتی منداڵان".
کێشه‌ی په‌نابه‌ران له عێراق هێشتا به ته‌واوی گوێی پێ نه‌دراوه و نزیکه‌ی نیوه‌یان منداڵن، ئه‌و منداڵانه‌ی شتگه‌لێک به چاو ده‌بینن که هیچ زارۆکێک نابێ بیبینێ. ئالان پاول له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه به‌مه کرد و گوتیشی که هه‌زاران په‌نابه‌ر له‌سه‌ر سنوور ماونه‌وه و چاوه‌ڕێن ناونووسیان بۆ بکرێ.
UN ده‌ڵێ هۆکاری ئه‌م کۆڕه‌وه که له پێنج ڕۆژ پێشه‌وه ده‌ستی پێکردووه و بێ بڕانه‌وه تا دووشه‌مه درێژه‌ی بووه، نادیاره. به‌ڵام ناوچه کوردنشینه‌کان له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌م چه‌ند مانگه‌ی دوایی‌دا له میانه‌ی شه‌ڕی نێوان شه‌رڤانانی کورد له‌گه‌ڵ گرووپه ئیسلامیه توندڕه‌وه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقایده‌دا بوون. ئه‌و شه‌ڕه به ڕێژه‌یه‌کی زۆری کوژراو لێ که‌وتووه‌ته‌وه.
دوابه‌دوای تیرۆر کردنی سه‌رکرده‌یه‌کی گه‌وره‌ی کورد له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا، شه‌رڤانێکی به‌هێزی کورد ده‌ڵێ که خه‌ریکن ڕێکخستن ساز ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئیسلامیه توندڕه‌وه‌کان وه‌ده‌ر نێن.
چالاکان ڕایانگه‌یاند ڕۆژی دووشه‌مه گرووپه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقایده شارۆچکه‌ی کوردنشینی حه‌سه‌که‌یان به هاوه‌ن و خۆمپاره تیرباران کردووه که شه‌ڕ و پێکدادانێکی گه‌وره‌ی له نێوان ئه‌وان و شه‌رڤانانی کورد لێ که‌وتووه‌ته‌وه.
"په‌نابه‌رانی سووری به‌رده‌وام له باکووری عێراق (هه‌رێمی کوردستان)ه‌وه به ڕێژه‌یه‌کی زۆر دێنه خاکی ئه‌و وڵاته‌وه، که زۆربه‌یان ژن و منداڵن." ئه‌مه گوته‌ی یوسف محه‌مه‌د بوو؛ یه‌کێک له گوته‌بێژانی ئاژانسی په‌نابه‌رانی UN له هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
"ئه‌مڕۆ نزیکه‌ی 3000 په‌نابه‌ری سووری له سنووره‌کان په‌ڕیونه‌وه که ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی له ڕۆژی پێنج شه‌مه‌وه گه‌یانده 30000 که‌س."
یوسف محه‌مه‌د له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێ: دوایین شه‌پۆله‌کان ڕێژه‌ی گشتیی په‌نابه‌رانی سووریی له هه‌رێمی کوردستان گه‌یاندووه‌ته نزیکه‌ی 195000 که‌س.
کۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی UN که‌مپێکی گواستنه‌وه‌ی خێرای، وه‌ک سه‌رپه‌نایه‌ک بۆ ئه‌وانه‌ی تازه هاتوون له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ساز کردووه.
به وته‌ی هه‌واڵنێریه‌کان ده‌گوترێ که هه‌ندێک له په‌نابه‌ران له مزگه‌وته‌کان یان له ماڵی دۆست و خزم و که‌سوکاریان که له هه‌رێمی کوردستان ده‌ژین، ده‌مێننه‌وه.
له وێنه‌یه‌کی کاناڵی هه‌واڵنێریی ئاسۆشه‌یتد پرێس دا ده‌رده‌که‌وێ له که‌مپێکی نزیک شاری هه‌ولێر ده‌یان په‌نابه‌ر له کاتێکدا جانتا و وه‌سایل و منداڵه‌کانیان به کۆڵه‌وه‌یه له نێوان چادره‌کاندا دێن و ده‌چن.
چه‌ند پیاوێک به ڕیز ڕاوه‌ستاون و له‌ته سه‌هۆڵی گه‌وره له لۆریه‌کی تایبه‌ت به گواستنه‌وه وه‌رده‌گرن. منداڵانیش له ده‌وری کامیۆنێکی هێزه‌کانی ئاسایشی هه‌رێم، که شووتیی بۆ هێناون له پاڵه‌په‌ستێ دان و شتیان ده‌وێ.
UNHCR گوتی که خه‌ریکه 15 کامیۆن شت و مه‌ک له هه‌مارێکی له وڵاتی ئۆردۆنه‌وه ده‌نێرێ که ئه‌مانه‌یان تێدایه: 3100 دانه چادر، دوو هه‌ماری له‌وه‌پێش سازکراو و هه‌زاران گاڵۆن بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاو. گوتیشی که ئه‌م شت و مه‌که ده‌بێ تا کۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه بگه‌نێ.
کورده‌کان له سه‌تدا 10ی دانیشتوانی وڵاتی سووریای 23 ملوێن که‌سین؛ که به گه‌وره‌ترین که‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌و وڵاته ناوزه‌د ده‌کرێن. کورده‌کان له ناوچه فه‌قیره‌کانی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، له شاره‌کانی حه‌سه‌که و قامیشلۆ –که ده‌که‌ونه نێوان سنووری توریکه و عێراق- نیشته‌جێن. چه‌ند شارێکی گه‌وره‌ی کوردنشینی دیکه‌شی لێن که هاوسنووری شاری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا و گه‌وره‌ترین شاری ئه‌و وڵاته یانی حه‌ڵه‌بن.
به‌هزاد عه‌لی ئاده‌م، قایمقامی پارێزگای دهۆکی هاوسنووری سووریا گوتی که دوایین شه‌پۆله‌کانی په‌نابه‌ران فشارێکی زۆر بۆ بودجه و خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌کانی هه‌رێم دێنن. شایانی باسه هه‌رێمی کوردستان جێ په‌نای هه‌زاران که‌سی‌تریشه که زۆربه‌یان عێراقی و مه‌سیحین و له ترسی توند و تیژیه‌کانی ناوچه‌کانی عێراق ڕوویان له هه‌رێم کردووه.
ئاده‌م که سه‌رۆکی دیوی عه‌مه‌لیاتی وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی سووریه، له وتووێژێکی ته‌له‌فۆنی‌دا له به‌غداوه ڕایگه‌یاند: په‌نابه‌ران پێویستیان به شوێن بۆ نیشته‌جێ بوون و خواردن و خزمه‌تگوزاری ته‌ندرووستی هه‌یه.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، مه‌سعوود بارزانی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه پشتگیری کردنی له کوردانی سووریای واژۆ کرد. بارزانی بێ ئه‌وه‌ی زانیاریه‌کی زیاتر بخاته ڕوو گوتی که پشتگیری له کوردانی سووریا ده‌کا. کوردستانی عێراق هێزێکی به‌ئه‌زموون و به‌هێزی چه‌کداری هه‌یه که پێی ده‌نازێ و ناوی هێزی پێشمه‌رگه‌یه.
ده‌ستێوه‌ردانی چه‌کداری له لایه‌ن کوردانی عێراقه‌وه خه‌ته‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه و وێ ده‌چێ نه‌تیجه‌ی خراپی لێ بکه‌وێته‌وه. ئه‌م کاره ده‌بێته هۆی گه‌شه سه‌ندنی شه‌ڕ و بڵاوبوونه‌وه‌ی له وڵاتانی ناوچه‌که‌دا و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ببێته شه‌ڕێکی ته‌واو عه‌یار.
کۆڕه‌وی کوردان ته‌نیا نموونه‌یه‌که له شه‌ڕی گه‌شه‌سه‌ندووی سووریا؛ شه‌ڕێک که بووه‌ته هۆی مردنی زیاتر له 100000 که‌س، دابه‌ش بوون و پارچه بوونی وڵات و له ناو چوونی شار و شاروچکه‌کان. ڕژێمی ئه‌سه‌د فڕۆکه‌ی جه‌نگی و تانک و مووشه‌کی بالستیکی به کار هێناوه و هه‌وڵی داوه ئه‌و ناوچانه‌ی شۆڕش تێیاندا به‌رده‌وامه، ئارام بکاته‌وه.
شۆڕشگێڕان له‌گه‌ڵ ئامریکا و هێزه‌کانی ڕۆژئاوا هاوڕان و ده‌ڵێن که ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له شه‌ڕدا چه‌کی کیمیایی به کار هێناوه. ده‌وڵه‌تی سووریا و ڕووسیه‌ی هاوپه‌یمانی، ئۆپۆزسیۆن به به کار هێنانی چه‌کی کیمیایی تاوانبار ده‌که‌ن.
ڕۆژی دووشه‌مه تیمێکی کارناسانی UN توێژینه‌وه‌یه‌کی درێژخایه‌نی ده‌ست پێ کرد، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئایا چه‌کی کیمیایی به کار هێنراوه یان نا؛ ئه‌گه‌ر به‌ڵێ، کام لایه‌ن به کاری هێناوه.
چاودێری مافی مرۆڤی سووری له بریتانیا ڕایگه‌یاند له شه‌ڕ و پێکدانانه‌کانی دووشه‌مه‌دا هێزه‌کانی ڕژێم له پارێزگای ساحیلیی لازقیه 9 گوندیان وه ده‌ست هێناوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌موو شوێنه دیده‌بانیه سه‌ربازیه‌کانیان –که دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر به ده‌ستی شۆڕشگێڕه‌کانه‌وه بوو- هه‌ستاندووه‌ته‌وه.
-----------------------------------
گوزارشتی که‌ره‌م له به‌یرووته‌وه
به به‌شداریی ڕیان لوکاس، نووسه‌ری ئاسۆشه‌یتد پرێس له به‌یرووته‌وه
http://www.startribune.com/world/220166891.htmlسه‌رچاوه: