نوێترین ژماره‌ی گۆڤاری خۆرهه‌ڵات (ژماره‌ی 12 - تایبه‌ت به کوردانی خۆراسان) ئێستا ئاماده‌ی داگرتنه.
هه‌روه‌ها له لای چه‌پی ماڵپه‌ڕه‌که، ده‌توانن ژماره‌کانی پێشووی خۆرهه‌ڵات دابگرن و که‌ڵکیان لێ وه‌ربگرن.
لینکی ژماره‌کانی (9) و (10) و (11)ش نوێ کرانه‌وه. هه‌موو ئه‌م ژمارانه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی 4Shared داندراون.
(بۆ داگرتنی هه‌ر کام له‌م ژمارانه، ده‌بێ له‌سه‌ر لینکی تایبه‌ت به خۆی کلیک بکه‌ن تا بچنه ناو ماڵپه‌ڕی 4Sharedـه‌وه. له پاشان له ڕێگای ئیمه‌یلێکه‌وه حیسابێک بۆ خۆتان ساز بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به خۆڕایی داگرتن (دانلۆد) بکه‌ن)
ڕۆژی دووشه‌مه‌ی ئه‌م حه‌وتوویه، دوایین ژماره‌ی گۆڤاری خۆرهه‌ڵات له چاپ درا و له کۆلێژه‌کانی زانکۆی کوردستان بڵاو کرایه‌وه. مژاری سه‌ره‌کی ئه‌م ژماره‌یه‌ی خۆرهه‌ڵات له‌سه‌ر کوردانی خوراسان بوو که له چه‌ند به‌شی جۆربه‌جۆر پێکهاتووه. له‌م ژماره‌یه‌دا له وێژه و ئه‌ده‌بی سه‌رده‌می کوردانی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه تا بواری وه‌رزش و هونه‌ر باس کراوه. هه‌روه‌ها دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ نووسه‌ری هێژای خۆراسان، "که‌لیموڵا ته‌وه‌حودی" ساز دراوه که له‌م ژماره‌یه‌دا هاتووه.
به‌م زووانه فایلی پی‌دی‌ئه‌فی ئه‌م ژماره‌یه‌ی گۆڤاری خۆرهه‌ڵات له‌سه‌ر ئه‌م ماڵپه‌ڕه داده‌نرێت...